باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری
باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری (ئینگلیزی: Batman v Superman: Dawn of Justice) بریتییە لە فیلمێکی سوپەر پاڵەوانی ئەمریکی، کە کەسایەتی دی سی کۆمیکس باتمان و سوپەرمان لەخۆ دەگرێت. فیلمەکە بە تەواوکەری فیلمی پیاوی ئاسنین دادەنرێ کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەرھێنراوە، وە دەرچوونی دووەمە لە زنجیرەی جیھانی سینەمای دی سی. فیلمەکە دەرھێنراوە لەلایەن زاک سنایدەر وە سیناریۆکە لە نووسینی کریس تێریۆ و دەیڤد ئێس. گۆیرە و لە پاڵەوانێتی بێن ئەفلێک و ھێنری کاڤیل و گال گادۆت و ئەیمی ئادەمز و جێسی ئایسنبێرگ و دیانا لەین و لاورێنس فیشبۆرن و جێرێمی ئایرۆنسە. باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری یەکەم فیلمی زیندووە کە باتمان و سوپەرمان کۆ دەکاتەوە، وە ھەروەھا یەکەم فیلمی زیندووە تێیدا وۆندەر وۆمان و ئاکوەمان و فلاش و سایبۆرگ تێیدا دەر بکەوێت. چیڕۆکی فیلمفیلمەکە ڕێک لەدوای دیمەنی شەڕەکەی فیلمی پیاوێک لەئاسن دەست پێ دەکاتەوە، کەوا لەشاری مێترۆپۆلیس جەنەڕال زۆد و سوپەرمان شەڕ دەکەن و سوپەرمان جەنەرال زۆد دەبەزێنێت، بڕوس وەین/باتمان دەگاتە شارەکە و دەبینێ کەوا باڵەخانەکەی کۆمپانیەکەی زیانێکی زۆری پێ دەگات و یەکێک لەکارمەندەکانی بەناوی والاس کیف ھەردوو قاچی لەدەست دەدا، جگە لە سەدان قوربانی تر کە زیان بەشارەکە دەگەیێنێت. دوا بەدوای ئەم شەڕە سوپەرمان دەبێتە ھەواڵێکی گەرمی میدیاکان، بروس وەینیش کەپێشتر بۆ بیست ساڵ لەشاری گۆثەمدا ڕۆڵی پاڵەوانی ھەبووە پێیوایە سوپەرمان بەرپرسی یەکەمی ئەم ڕووداوانەیە. لەولاشەوە کلارک کێنت/سوپەرمان دەیەوێ لەڕێگای ڕۆژنامەکەیەوە باتمان ناشترین بکات لەبەرچاوی خەڵک. خاوەنی کۆمپانیاکانی لێکس کۆرپ، لێکس لوزەریش پێیوایە کەوا سوپەرمان ھەڕەشەیە و ھەڵدەستێ لەگەڵ سیناتۆر فینچ ڕێک دەکەوێ تاکو ماددەی کریپتۆنایتی پێ بدات کەوا لە شەڕەکەی جەنەرال زۆد و سوپەرمان بەجێمابوو و دەتوانرێ سوپەرمانی پێ ببەزێندرێ و داوای تەرمی جەنەڕال زۆدیش دەکات وە بەم شێوەیە لەگەڵ سیناتۆر فینچ ڕێک دەکەون. لە ئاھەنگێکدا کەوا لێکس ڕێکی دەخات بۆ باسکردنی کۆمپانیاکەی بروس وەینیش ئامادە دەبێ تێیدا، لەوێدا ھەڵدەستێ بەدزینی ھەندێ زانیاری تایبەتی کۆمپانیەکە لەڕێگای ھارد درایڤێکەوە، بەڵام ھاردەکەی لەلایەن کەسێکی نامۆوە دەبردرێ بەناوی دیانا پرینس/وۆندەر وومان، کە ئەویش بۆی دەردەکەوێ لێکس لوزەر بەوەی زانیوە کەوا ئەو یەکێکە لە پاڵەوانەکان و ھاوڕێکانی تریشی وەک فلاش، سایبۆرگ و ئەکوامانیشی ئاشکرا کردووە و زانیاریەکان کۆپی دەکات و ھاردەکە دەداتەوە بروس وەین. بڕوس وەین / باتمان دەست دەکات بە ھەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ماددەی کریپتۆنایت تاکو بتوانێ بەوھۆیەوە ڕووبەروی سوپەرمان ببێتەوە بەڵام لەناوەندی ئەم کارەدا سوپەرمان ڕێگەی لێدەگرێ و پێی دەڵێ " ئەمجارەیان لێتخۆشبووم " و باتمانیش لەوەلامدا دەڵێ " پێمبڵێ تۆ خوێنت لێبەردەبێ؟"، سوپەرمان دەفڕێ و گوێ بەقسەکانی نادات. دوای ئەوە لەکۆشکی سپیدا لەسەر داوای والاس کیفی قوربانی دەستی سوپەرمان و سیناتۆر فینچ سوپەرمان بانگھێشت دەکرێ تاکو لێپێچینەوەی لەسەر ئەم کارانەی لەگەڵدا بکرێت و ئاھەنگەکەش بەئامادەبوونی لێکس لوزەر بەڕێوە دەچێت، بەڵام لەنێوەندی کۆبوونەوەکە لێکس دیارنامێنێ و دەچێ تەواوی کۆشکەکە دەتەقێنێتەوە و سەدان کەس دەکاتە قوربانی و میدیاکانیش دەیخەنە ئەستۆی سوپەرمان. بڕوس وەینیش لەکۆتاییدا دەگاتە بە ماددە کریپتۆنایتەکە و خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەروونەوەی سوپەڕمان، لەلایەکی دیکەوە لێکس لوزەر ھەڵدەستێ بەھێنانی تەرمی جەنەڕال زۆد بۆ ژێر تاقیکردنەوەکانی خۆی، لەلایەکی دیکەوە دایکی سوپەرمان مارثا کێنت دەڕفێنێ و خۆشەویستەکەشی لوین لەین دەباتە سەر تاوەری کۆمپانیاکەی و فڕێی دەداتە خوارەوە، بەڵام سوپەرمان بەزوویی دەردەکەوێت و لویس ڕزگار دەکات و دەچێتە لای لێکس لەوێدا لێکس پێیدەڵێ کەوا دایکی ئەوی ڕفاندووە و بەیەک مەرج ئازادی دەکات ئەویش کوشتنی باتمانە. سوپەرمان بەڕێدەکەوێت بەرەو لای باتمان، لەوێدا شەڕێکی درێژخایەن ئەنجام دەدەن کەوا لەکۆتاییدا باتمان بە ڕمێکی درووستکراو لەکریپتۆنایت سوپەرمان دەکەوێتە ژێردەستی و کاتێ دەیەوێ بیکوژێتت، سوپەرمان دەلێ "مارتا ڕزگار بکە"، کە ھەمان ناوی دایکی باتمانیش بووە، باتمان بەم قسەیە زۆر توڕەدەبێت و دەیەوێ سوپەرمان بکوژێ بەڵام خۆشەویستەکەی سوپەرمان دەگاتە ئەوێ و بەباتمان دەڵێ کەوا مارثا ناوی دایکی ئەویشە، سوپەرمانیش پیلانەکەی لێکسی بۆ شی دەکاتەوە و باتمان بۆی دەردەکەوێ کە سوپەرمان ھەڕەشە نییە و بەڕێ دەکەوێ تاکو دایکی سوپەرمان ڕزگار بکات و سوپەرمانیش بەڕێ دەکەوێ بۆ لای لێکس لوزەر، لەوێدا لێکس ھەڵدەستێ بە بەڕەڵاکردنی ئەو دێوەی کەوا درووستی کردووە لەلەشی جەنەڕال زۆدەوە بەناوی "دوومس دەی" و شەڕەکە لەنێوان سوپەرمان و دوومسدەی دەست پێ دەکات و لەگەرمەی شەڕەکەشدا "وۆندەر وومان" دەگات و یارمەتی سوپەرمان دەدات، لەولایەوە باتمان دایکی سوپەرمان ڕزگار دەکات و دەگەڕێتەوە نێو شەڕەکە و یارمەتی ھاوڕێکانی دەدات، بەھۆی بەھێزی دوومسدەی سوپەرمان بۆی دەردەکەوێ کەوا بەھۆی ئەوەی ھەردووکیان بەھۆی کریپتۆنایتەوە دەمردن دەبێ خۆی بکاتە قوربانی و ڕمە کریپتۆنایتەکە دەھێنێ و لە سینگی دوومسدەی دەدات و دوومسدەی ئێسقانێکی قۆڵی لەسینگی سوپەرمان دەدات و دەیکوژێت. دوای ئەم ڕووداوانە لێکس لوزەر دەستگیردەکرێ، و پرسەش بۆ سوپەرمان دادەنرێ لەسەرتاسەری ئەمەریکا، کلارک کێنت/سوپەرمان لە شارۆچکەی سمۆڵ ڤایڵ دەنێژرێ. باتمان و وۆندەر وومان باسی پێکھێنانی تیمێکی دادپەروەری دەکەن کە پێکھاتبێ لەکۆمەڵە پاڵەوانێکی تری وەک فلاش/ئەکوامان/سایبۆرگ بۆ ئەوەی لەکاتی نەبوونی سوپەرماندا بتوانن پارێزگاری لەخەڵک بکەن. لەکۆتا دیمەنی فیلمەکە گۆڕی سوپەرمان نیشاندەدات و لەوێشدا خۆڵی سەر گۆڕەکە دەست بەجوڵە دەکات و فیلمەکە بەکۆتا دێت. ![]() ئەکتەران و ڕۆڵەکانیان
بیرۆکە و گەشەپێدانی فیلمەکەفیلمەکە لەساڵی ٢٠١٣ لە فیستیڤاڵی کۆمیک کۆنی سان دێیگۆدا ڕاگەیندرا و زاک سنایدەر وەک دەرھێنەری بەشەکە دیاری کرا و ڕایگەیاند کەوا فیلمەکە پەیوەندی بە سێ بەشەکەی پێشووی باتمان نابێت، ئەوش راگەیاندرا کەوا ئەکتەرانی بەشی پێشوو گشتیان دەگەڕێنەوە بۆ گێڕانەوەی ڕۆلەکانیان، دواتر بێن ئەفلێک وەک باتمان، گال گادۆت وەک وۆندەر ومان، ڕەی فیشەر وەک سایبۆرگ، ئێزرا میلەر وەک فلاش، جەیسۆن ماموا وەک ئەکوامان دیاریکران. کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە مایۆی ٢٠١٤ دەستی پێکرد و لە دیسەمبەری ٢٠١٤ کۆتایی ھات. کاردانەوەی ڕەخنەگرانڕەخنەگرانی فیلم بە شێوەیەکی گشتی ڕۆڵەکانی ئەکتەران بێن ئەفلێک و ھێنری کاڤیل و گال گادۆتیان بەرز نرخاند و بەجوانترین ڕۆلێ پاڵەوان پێناسەیان کردووە، بەڵام ڕەخنەیەکی زۆر ھەبوو لەسەر ھەندێ ھەڵەی زەقی چیرۆکەکە و بەکارھێنانی کاریگەریە ڤیدیۆیەکان بەشێوەیەکی زیاد لە پێویست، وێبسایتی IMDB ڕێژەی ٧٫٥/١٠ بە فیلمەکە دا، وێبسایتی Rotten Tomatoes ڕێژەی ٣٠% بە فیلمەکە دا، وێبسایتی MetaScore نمرەی ٤٠/١٠٠ بە فیلمەکە دا. ئەکتەران بێن ئەفلێک و ھێنری کاڤیلیش سەبارەت بەڕای ڕەخنەگران بەیانامەیەکیان بڵاوکردەوە و گوتیان " ئێمە فیلمەکان بۆ بینەر بەرھەمدەھێنین نەوەک بۆ ڕەخەنگران، بینەران ئەو کەسانەن کە پارە بە بلیتەکان دەدەن و سەیری فیلمەکان دەکەن با ئەوان بڕیاردەر بن". بەشەکانی داھاتووفیلمەکە چەندین بەشی لێ دەبێتەوە و ھەر پاڵەوانە و فیلمێکی تایبەت بە خۆی بۆ دەر دەچێت , ٢٣ حوزەیرانی ٢٠١٧ فیلمی ژنی پەرچوو (Wonder Woman) دەر دەچێت، ١٧ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ فیلمی یەکگرتنی دادپەروەری (Justice League) دەر دەچێت، ٢٣ مارسی ٢٠١٨ فیلمی فلاش (The Flash) دەر دەچێت، ٢٧ تەمووزی ٢٠١٨ فیلمی ئاکوامان (Aquaman) دەر دەچێت، ھەر لەمان ساڵیشدا فیلمێکی تایبەت بە "باتمان" دەر دەچێت کەوا بێن ئەفلێک خۆی کاری نواندن و دەرھێنان و نووسینی فیلمەکەش دەکات، وە لە ٣ ئەپریلی ٢٠٢٠ فیلمی سایبۆرگ (Cyborg) دەر دەچێت. سەرچاوەکان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری تێدایە. |